پارێزگاری هەولێر سەری ساڵی نوێی کۆچی لە موسڵمانانی جیهان و کوردستان پیرۆز دەکات
بە بۆنەی سەری ساڵی نوێ کۆچی (١٤٤٥) پارێزگاری هەولێر پەیامێکی پیرۆزبایی نامەی بڵاو کردەوە کە لە دەقەکەیدا هاتووە:
بە بۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی نوێ کۆچی، ئەم یادە پڕ لە شکۆیەی سەری ساڵی نوێی کۆچی (١٤٤٥) لە سەرجەم موسڵمانانی جیھان و بەتایبەتی هەرێمی کوردستان و بە تایبەتی هاوشاریانی هەولێر پیرۆز دەکەین …. ھیوادارین ساڵی نوێی کۆچی ساڵی دڵخۆشی و تێپەڕاندنی گشت ناخۆشیەکانی گەلی کورد بێت ،لەم بۆنەیەدا هەر ئەوەندە بەسە کە بە بیر گەلانی موسڵمانی بهێنینەوە کەوا كۆچی پێغەمبەرو هاوەڵانی لەشاری مەككەوە بۆ شاری مەدینە سەرەتای وەرچەرخانێكی گەورە بوو بۆ پەیڕەوانی ئایینی ئیسلام، چونكە پێشتر قوڕەیشییەكان بەردەوام ئازاری موسڵمانانیان دەدا، پێغەمبەریش ئەمەی وەك ڕێگە چارەیەك بینی….
دووبارە ساڵی نوێ کۆچی لە هەموو مرۆڤایەتی پیرۆز دەکەین ….
پارێزگاری هەولێر
19-7-2023