هەولێر … (56 )مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پیرۆز کرا

هەولێر … (56 )مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پیرۆز کرا

هەولێر …
(56 )مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پیرۆز کرا

ئەمرۆ دووشەممە 21.9.2026 بە بۆنەی 56 مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، پارێزگاری هەولێر، ئومێد خۆشناو، بە یاوەری هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر، و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، سەردانی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانیان کردو 56 مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانیان پیرۆز کرد

لەو بۆنەیەدا، ڕۆڵی مێژوویی یەکێتی زانایان لە خەباتی نەتەوەیی و کۆمەڵایەتی، هەروەها بەشداریی لە خزمەتکردن بە کۆمەڵگە و بەهاکانی ئاشتی و پێکەوەژیان، بەرز نرخاند.

هەر بە بۆنەی ئەم یادە مێژووییە، پاڵپشتی خۆیان بۆ یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان دووپات کردەوە .