کۆبوونەوەیەکى تایبەت بە داوا و داخوازى و خزمەتگوزارییە پێویستیەکانى سنوورى قەزایی مەخموور ئەنجامدرا
کۆبوونەوەیەکى تایبەت بە داوا و داخوازى و خزمەتگوزارییە پێویستیەکانى سنوورى قەزایی مەخموور ئەنجامدرا
رۆژی پێنجشەممە 2023.7.20، لە مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونى سەربەست لەزگین، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سیروان ڕۆژبەیانى، جێگرى پارێزگارى نەینەوا و ئارى نانەکەلى، یاریدەدەرى بەرپرسى مەکتەبى ڕێکخستنى هەولێرى پارتى و سەنگەرکانەبی، بەرپرسی لق و کارگێرانى لقى23ی قەرەچوغی پارتی و قائیمقام و بەڕێوەبەرە گشتییەکان و بەڕێوەبەرى ناحییەکان و بەڕێوەبەرانى ئاسایش، پۆلیس، ئاسایشى بازگەکان و بەڕێوەبەرانى فەرمانگەکان، کۆبوونەوەیەکى تایبەت بە داوا و داخوازى و خزمەتگوزارییە پێویستیەکانى سنوورى قەزایی مەخموور بەگشتى ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لەوە کرایەوە کە مەخموور و قەرەچوغ و قەراج و کەندێناوە ناوچەیەکى گرنگى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستانە و بۆیە پێویستە لەو سنوورەدا ئەوپەڕی خزمەتگوزارى و خزمەت پێشکەش بە خەڵکی ناوچهکه بکرێت کە قوربانییەکی زۆریانداوهن، پاشان تیشک خرایە سەر داوا و داخوازی هاوڵاتییانى سنوورى قەزایی مەخموور و ئاماژە بە ئەنجامدان و گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ دەڤەرەکە کرا.
لە کۆتایشدا، سەرجەم لایەنەکەکان دووپاتیان لە هەماهەنگی و هاوکاری نێوانیان کردەوە لە پێناوخزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتییانى دەڤەرەکە.