پڕۆژەى بەرزە پردى ئۆڤەرفلاى لە دوو ڕێیانى (کۆڕێ - شەقڵاوە - هەولێر) ) لە سەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر بەشێوەى بەڵێندەرایەتى دەست بەجێبەجێکردنیکراوە
پڕۆژەى بەرزە پردى ئۆڤەرفلاى لە دوو ڕێیانى (کۆڕێ - شەقڵاوە - هەولێر) لەگەڵ یەکخستن و فراوانکردنى ڕێگای دەربەندی کۆڕێ - شەقڵاوە، کە بە گوژمەى (40 ملیار دینار) لە سەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر بەشێوەى بەڵێندەرایەتى دەست بەجێبەجێکردنیکراوە،
پڕۆژەیەکی ستراتیژی گرنگى شاری هەولێرە و بەشێوە و شێوازێکى مودێرن و سەردەمیانە دەستی پێکراوە، لەئێستادا نزیکەی 75%ـی کارەکانیان تەواوبووە و بەتەوابوونیشی جگە لەوەی سودێکى زۆرى دەبێت بۆ هاوڵاتییان و خەڵکى ناوچەکە بەگشتیى، قەرەباڵغى و ڕوداوەکانى هاتۆچۆش لەم ڕێگا سەرەکی و ستراتیژییە کەمدەکاتەوە.