پارێزگاری هەولێر سەردانی هونەرمەند ئیبراهیم حەکیمی کرد
پارێزگاری هەولێر سەردانی هونەرمەند ئیبراهیم حەکیمی کرد
شەوی شەمە 2023.7.22، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە ماڵەکەى خۆى سەردانی هونەرمەندی گەورەی بواری شانۆ و درامای کوردى (ئیبراهیم حەکیم)ی کرد.
پارێزگارى هەولێر لەسەردانەکەیاندا لە ڕەوشی تەندروستی پرسی و هیوای تەندروستیەکی باش و زوو چاکبوونەوەی بۆ خواست.
جێگەی باسە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر هونەرمەندی گەورەی بواری شانۆ و درامای کوردى ( ئیبراهیم حەکیم) لەدەرەوەی وڵات نەشتەرگەرییەکی گەورەی بۆ ئەنجامدرا و سوپاس بۆ خودا کە ئێستا تەندروستی باشە.