پارێزگاری هەولێر، سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی کرد

ئەمڕۆ یەکشەمە 2023.7.23، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی کرد و لە لایەن هەڵگۆرد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پێشوازی لێکرا.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لە بارەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانى پارێزگاى هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کرا، کە توانراوە بە شێوەیەکى فراوان پێداویستی و بەشێکی زۆر لە خواست و داواکارییه‌كانی هاووڵاتییان جێبەجێبکرێت و پڕۆژەى خزمەتگوزارییەکان بگەێنرێت بەو شوێن و جێگایانەى کە پێویستن.

دواتر هەردوولا تیشکیان خستەسەر پلان و بەرنامەی کاریان لە پێناو زیاتر خزمەتکردن و گەیاندنى دەستى ئاوەدانى بە شێوەیەكی دادپەروەرانە بۆ هەموو قەزا و ناحیە و گوندەكانی سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.