پارێزگاری هه‌ولێر سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی به شاره نیشته‌جێیه‌كان كرد
پارێزگاری هه‌ولێر سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی به شاره نیشته‌جێیه‌كان كرد
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه رێكه‌وتی 25-7-2023 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی سەبارەت به چاودێریکردنی گەیاندنی خزمەتگوزاری گشتی بە شاره نیشته‌جێیه‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر كرد....
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه یاریده‌ده‌ری پارێزگار‌و قائیمقامی ناوه‌ندو به‌رێوه‌به‌ری گشتی وەبەرهێبان و بەرێوەبەری گشتی شاره‌وانیه‌كان و سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێروئه‌ندامانی لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی شاره نیشته‌جێبووه‌كان ئاماده‌ی بوون" باس گیروگرفتی یەکەکانی نیشتەجێ بوون و ئالیه‌تی رێكخستنه‌وه‌ی كار‌وباره خزمه‌تگوزاریه گشتییه‌كانی ئه‌و یه‌كه نیشته‌جێبووانه كرا.
له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌نجه خرایه سه‌ر هه‌ندێك له‌و كیماسیانه‌ی له‌و یه‌كه نیشته‌جێبووانه تێبینی كراوه‌و هاوڵاتیان له هه‌مبه‌ریدا سكاڵایان له باره‌وه كردووه.
له‌م باره‌وه پارێزگاری هه‌ولێر دووپاتیكرده‌وه كه پێویست ده‌كات تیمی هاوبه‌شی پارێزگا به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل دام‌و ده‌زگانی دیكه له مه‌سه‌له‌ی شاره نیشته‌جێیه‌كان به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له‌به‌رچاو بگرن و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت وه‌لاوه بنێن" چونكه وه‌ك پارێزگار تاكیدی له‌سه‌ر كرده‌وه" هیچ شتێك له‌سه‌رووی به‌رژوه‌ندی گشتی هه‌ولێر نایه‌ته هه‌ژماردن" بۆیه هه‌ر خروقات و هه‌ر هه‌ڵپه‌رستیه‌ك رێگه پێنه‌دراوه...
پارێزگاری هه‌ولێر له‌سه‌ر رۆشنایی قسه‌ی به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌وا لەناو ژماره‌یه‌ك له شارەکان و یەکەکانی نیشتەجێ بوون هاوڵاتیان ره‌خنه‌و سه‌رنجیان له‌سه‌ر شێوازی پێشكه‌شكردنی خزمەتگوزارییەکان هه‌یه، هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه‌وا لە نرخه‌كانی خزمه‌تگوزاری له‌و یه‌كانه جیاوازه، هەرچەنده لەلایەن پارێزگای هەولێر و دەستەی وەبەرهێنان پێشتر به نوسراو سنورێک بۆ وەرگرتنی ئەو پارە زۆره له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانه‌وه دیاری كراوه" به‌ڵام هه‌ندێك له‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه ئیستیغلالی دۆخه‌كه‌یان كردووه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان" بۆیه پێویستە ئیجرائاتی توند لەگەڵ ئەوکەسانەدا بکرێت کە لەڕووی کواڵێتی پڕۆژەکان و کەمو کوڕی پڕۆژەکان لەڕووی خزمەتگوزاری و كاره‌با و ئاو‌و ئاوەڕۆه وەبەرهێنان کەمتەرخەمبوونە" به‌گشتی بەپێی ڕێنوێنییەكان نابێ نرخی زیاد لە دانیشتووانی كۆمەڵگەكان وەربگیرێت و پێویسته به زوترین كات ئه‌و نرخانه رێكبخرێنه‌وه.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا چه‌ند بریارێك وه‌رگیران له‌وانه:
_ له‌مه‌و دوا ئه‌وانه‌ی سه‌رپێچی ده‌كه‌ن له جێبه‌جێكردنی كار‌وباره خزمه‌تگوزاریه گشتییه‌كانی ئه‌و یه‌كه نیشته‌جێبووانه و بڕی زیاتر له هه‌قی خۆیان وه‌رده‌گرن" ئه‌وه سزای دوو هێنده‌ی سوودمه‌ندبوونیان لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه .
_پێویسته هه‌موو مانگێك له‌لایه‌ن ئیداره‌ی كارگێری یەکەکانی نیشتەجێ بوون نرخه‌كانی خزمه‌تگوزاری گشتی هه‌ڵواسرێ" تاوه‌كو هاوڵاتیان به‌رچاو روونیان له‌باره‌ی نرخه‌كانه‌وه هه‌بێت.
_ پێویسته لێژنه‌ی چاودێری مانگانه كۆنووسی تایبه‌تیان هه‌بێ له‌سه‌ر یەکەکانی نیشتەجێ بوون و تێدا ته‌قیمی پابه‌ندبوونه‌كانیان به بریاره‌كانه‌وه دیاری بكه‌ن .
_ له ئه‌گه‌ری هه‌ر سه‌رپێچییه‌كدا لێژنه‌ی چاودێری ده‌بێ به شێوازی ته‌دریجی سزاكان له ئاگادار كردنه‌وه‌و سه‌رنج راكێشان و سزای توندی دارایی تا ده‌گاته راده‌ی ده‌ستگیر كردن دیاری بكات .