لە هەولێر.. ساڵیادى له دایكبوونى غاندى و ڕۆژى سەربەخۆیی هیندستان کرایەوە
لە هەولێر..
ساڵیادى له دایكبوونى غاندى و ڕۆژى سەربەخۆیی هیندستان کرایەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 2023.10.2، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و مەدان گۆپاڵ، كونسولی گشتیی هیندستان له هەولێر، بە بۆنەى 154 ساڵەى له دایكبوونى مههاتما غاندى و 77 ساڵەى سەربەخۆیی هیندستان، لە پارکى شەهید سامى عەبدولڕەحمان تاجە گوڵینە لەسەر پەیکەرى غاندى دانرا.
پارێزگارى هەولێر ویڕاى پیرۆزبایی لە گەل و حکومەت و کونسڵخانەى وڵاتى هیندستان لە هەولێر، تەئکید لە هەماهەنگی نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتى هیندستان و پەرەپێدانى پهیوهندییهكانی نێوان پارێزگاى هەولێر و کونسڵخانەى هیندستان له هەولێر بەمەبەستى خزمەتکردنى زیاترى هاولاتییانى هەردولا کردەوە، ئاماژەشى بەوەدا بوونى پەیکەرى غاندی لەنێو پارکی شەهید سامى عەبدولرەحمان خۆى لەخۆیدا دەلالەت و مانایەکى گەورەیە بۆ ئەو پەیوەندییە تۆکمەیەى لە نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتى هیندستان هەیە.
جێگەى باسە، لە 2019.9.17، لە هەولێر پەردە لە سهر پهیكهری "غاندی" بۆ یادی سەربەخۆیی هیندستان و 150 ساڵهی لهدایكبوونی لادرا، غاندی ، مۆھانداس کرمشاند (1869 -1948) یەکێک لە گەورە سەرکردە سیاسیەکانی سەدەی بیستەمە و ھیندیەکان ناویان نا مەھاتما واتا گیانی مەزن، یارمەتیدەرى وڵاتەکەیان بوو لە ئازاد کردنی ھیندستان لە دەسەڵاتی بەریتانی بە شێوازێک کە تەنھا بەرگری بوو دوور لە توندو تیژی، ھیندیەکان وەکو باوکی نەتەوەیی خۆیان دایدەنێن.