بەگوژمەى ( 731 ملیۆن دینار) بەردى بناغەى (پڕۆژەی چاککردنەوە و قیڕتاوکردنی چەند ڕێگایەکى (گوندی ئاقوبانی خواروو - بەنداوی ئاقوبان) دانرا
بەگوژمەى ( 731 ملیۆن دینار) بەردى بناغەى (پڕۆژەی چاککردنەوە و قیڕتاوکردنی چەند ڕێگایەکى (گوندی ئاقوبانی خواروو - بەنداوی ئاقوبان) دانرا
لەسەر بڕیار و ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەى گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.6.26، لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە ڕێورەسمێکدا، بەگوژمەی ( 731 ملیۆن دینار) بەردى بناغەى ( پڕۆژەی چاککردنەوە و قیڕتاوکردنی چەند ڕێگایەکى (گوندی ئاقوبانی خواروو - بەنداوی ئاقوبان) دانرا.
لەڕێورەسمەکەدا، کە هەریەک لە ڕزگار ئەنوەر، بەرپرسی لقی24ی سەفینی پارتی و مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و هونەر نوری، بەڕێوەبەری گشتی ڕێگاوبانی هەولێر و کاروان کەریم خان، قایمقامی قەزایی شەقڵاوە و شێروان جەلال، قائیمقامی هەریر و و عیماد محمدئەمین، بەڕێوەبەری پاراستن و چاککردنی ڕێگاوبانی هەولێر و بەڕێوەبەرانی ناحییەکانی هیران و باسرمە و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی دیکەی حزبی و حکومی ناوچەکە ئامادەى بوون، پارێزگاری هەولێر، ئاماژەى بەوەدا، بەپێى ئیمکانیاتى بەردەست لەبەرنامە و پلان دایە لە ئایندەیەکى نزیکدا بتوانین زۆرترین پڕۆژەى خزمەتگوزاریی بگەێنین بە هەموو گوند و قەزا و ناحییە و ئەو جێگا و شوێن و گەڕەکانەى کە پێویستیان بە زیاتر ئاوڕلێدانەوە هەیە.
جێگەى باسە، پڕۆژەی چاککردنەوە و قیڕتاوکردنی چەند ڕێگایەکى (گوندی ئاقوبانی خواروو - بەنداوی ئاقوبان) بری بریتین لە، بڕین و پڕکردنەوە و ڕشاندن بە ئاو و پەستانەوەی و ئامادەکردنی چینی Sub-Grade و دروست کردنی چەند ئاوبەرێکی سەندوقی و لوولەیی کۆنکریتی لە چەند شوێنێکی ڕێگاکە و ڕاخستنی چینێک لە تێکەڵەی جۆری A بە ئەستووری 20سم و ڕاخستنی چینێک لە بەردی شکاو بە ئەستووری 15 سم و قیڕتاوکردنەوەی ڕێگاکە بە چینێک لە قیڕی جۆری ستابلایزەر بە پانی 6م و ئەستووری 10سم و دروستکردنی تەنیشتەشانەکانی ڕێگاکە بە پانی 2م بۆ هەر لایەک.