پارێزگارى هەولێر، بەنداوی ئاقوبانی بەسەرکردەوە
پارێزگارى هەولێر، بەنداوی ئاقوبانی بەسەرکردەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.6.26، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی بەنداوەکە و پێداویستی و کەم و کوڕییەکانی، بە یاوەری هەریەک لە ڕزگار ئەنوەر، بەرپرسی لقی24ی سەفینی پارتی و مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و هونەر نوری، بەڕێوەبەری گشتی ڕێگاوبانی هەولێر و کاروان کەریم خان، قایمقامی قەزایی شەقڵاوە و شێروان جەلال، قائیمقامی هەریر و عیماد محمدئەمین، بەڕێوەبەری پاراستن و چاککردنی ڕێگاوبانی هەولێر و بەڕێوەبەرانی ناحییەکانی هیران و باسرمە، بەنداوی ئاقوبانی بەسەرکرەوە.
دوای ئەوەی لە نزیکەوە لەگەڵ تیمی ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە لە پێداویستی و کەم و کوڕییەکانی کۆڵییەوە، تیشکی خستەسەر گرنگی بەنداوەکە و ئاماژەی بەوەدا کە سەرجەم بەنداو و پۆندەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، جگه لهوهی وایانکرد مەترسییەکانی دروستبوونی لافاو لە شاری هەولێر کەمبێتهوه، سهرچاوهیەکى گرنگى دابینکردنی ئاسایشی ئاو و خۆراکن و، سوودى زۆریشیان هەیە بۆ ئاوی ژێرزەوی و ئاودێری و كشتوكاڵ و پیشهسازی و پاراستنی ژینگە، هاوكات کەرتى گەشتیاریش لە ناوچەکان دەبوژێتەوە.
جێگەی باسە، بەنداوی ئاقوبان کە
بە پشتیوانی ڕاستەوخۆى ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و لە چوارچێوەى گرنگیدانى کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە کشتوکاڵ و ئاودێری لە سنووری پارێزگای هەولێر بەگوژمەى (8 ملیار و 960 ملیۆن دینار) دروستکراوە، لە ئێستادا 100%ی کارەکانی بەکۆتا هاتووە، بەنداوەکە 28 مەتر بەرزە و درێژیەکەى 262 مەتر و بڕى (2 ملیۆن 600 هەزار) مەتر سێجا ئاو کۆگا دەکات.