لە هەولێر ... ڕۆژی جیهانی مۆسیقا بەرزڕاگیرا
لە هەولێر ...
ڕۆژی جیهانی مۆسیقا بەرزڕاگیرا
ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.6.26، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئایدن مەعرووف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و ئاریان صلاح الدین، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەكی فراوان لە هونەرمەندان و هونەر دۆستان، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هونەر و ڕۆشنبیری سریانی بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی مۆسیقا، لە هۆڵى پێشەواى هەولێرى پایتەخت، کۆنسێرتێکی گۆرانی و میوزیکی بۆ گرووپی ئۆرکێسترای کنارەی سریانی سازکرد.
تێیدا 12 پارچە میوزیک و شاکاری هونەری میوزیکی سریانی، کوردی ، عەرەبی، پێشکەش کرا، کە مەبەست لێی نەخشاندنی ئەو پێکەوەژیانە بوو لە هەرێمی کوردستان بەگشتی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی بەرقەرارە.
پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە هونەرمەندانی گروپی ئۆرکێسترای کنارەی سریانی، هیوای سەرکەوتنى لە کارە هونەرییەکانیان بۆ خواستن.