پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى چاککردنەوەى ڕێگاى دۆڵى بالیسانى بەسەرکردەوە.... "کە بەگوژمەى (7 ملیار و 698 ملیۆن و 562 هەزار دینار) دەست بە جێبەجێکردنى کراوە"
پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى چاککردنەوەى ڕێگاى دۆڵى بالیسانى بەسەرکردەوە....
"کە بەگوژمەى (7 ملیار و 698 ملیۆن و 562 هەزار دینار) دەست بە جێبەجێکردنى کراوە"
ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.6.26، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستى ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکانى پڕۆژەکە، بە یاوەرى هەریەک لە ڕزگار ئەنوەر، بەرپرسی لقی24ی سەفینی پارتی و مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و هونەر نوری، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگاوبانی هەولێر و کاروان کەریم خان، قایمقامی قەزایی شەقڵاوە و عیماد محمدئەمین، بەڕێوەبەری پاراستن و چاککردنی ڕێگاوبانی هەولێر و بەڕێوەبەری ناحییەی بالیسان و سەرۆکى شارەوانى بالیسان و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی ناوچەکە و ئەندازیار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە، پرۆژەى (چاککردنەوەى ڕێگاى دۆڵى بالیسان لە سێریانى زینەتیر تاکو شکارتە لە سنوورى قەزایی شەقڵاوە)ى بەسەرکردەوە، کە بە شێوەی بەڵێندەرایەتی و بە گوژمەى (7 ملیار و 698 ملیۆن و 562 هەزار دینار) دەست بە جێبەجێکردنى کراوە.
لە بەسەرکردنەوەکەیدا پارێزگارى هەولێر، دەستخۆشى لە سەرپەرشتیار و ئەندازیار و کرێکارانى پڕۆژەکە کرد و، تەئکیدی لەوەکردەوە هەموو هەوڵێکى خۆیان بخەنەگەڕ بۆ ئەوەى پڕۆژەکە لە ماوەى دیاریکراوى خۆیدا بە کۆتابێت.
پاشان پارێزگارى هەولێر، رۆڵ و قوربانیدانى جهماوهرى دهڤهرهكهى له خهباتى رزگارى خوازى گهلى كوردستان و شۆڕشهكانى كورد بهرزنرخاند و سەبارەت بە گەیاندنى خزمەتگوزاریی پێویستیش بۆ سنوورەکە و چاککردنى ڕێگاى دۆڵى بالیسان، جەختى لەوەکردەوە خەڵکى ناوچەکە شایستەى ئەوەن باشترین خزمەتگوزارییان پێشکەش بکرێت و گوتیشى: "لە هەوڵدا دەبین خزمەتی زیاتر پێشکەش بەو دەڤەرە بکەین کە پارچەیەکى خۆشەویستە لە شارى هەولێر، و ئومێد دهكهین بتوانین له داهاتوودا لە هەموو سێکتەرەکان خزمهتى زیاترى دۆڵى بالیسان و تەواوى ناوچەکانى ترى سنوورى پارێزگاى هەولێر بکەین".
جێگەى باسە، پرۆژەى (چاککردنەوەى ڕێگاى دۆڵى بالیسان لە سێریانى زینەتیر تاکو شکارتە لە سنوورى قەزایی شەقڵاوە) کە درێژایی ڕێگاکە (23.5) کیلۆمەترە و لە ئێستادا لە 30%ى کارەکانى ئەنجامدراوە، بریتیە لە هەڵگرتنى هەموو ڕێگاکە و ڕاخستنی (5 چین) لە تێکەڵە و ڕاخستنی (2 چین) لە بەردی شکاو، پاشان دووبارە فەرشکردنەوەى بە هەردوو چینى قیڕکردنى جۆرى ستابلایزەر و بایندەر.