لە هەولێر... پیشانگایەکی تایبەت بە وێنە و ئەرشیفی کارەکانی هونەرمەند "جەلال بەیار"کرایەوە

لە هەولێر... پیشانگایەکی تایبەت بە وێنە و ئەرشیفی کارەکانی هونەرمەند

لە هەولێر...
پیشانگایەکی تایبەت بە وێنە و ئەرشیفی کارەکانی هونەرمەند "جەلال بەیار"کرایەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024.6.27، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی 12ساڵەی کۆچی دوایی هونەمەندی شانۆکاری دیاری شاری هەولێر "جەلال بەیار" پیشانگایەکی تایبەت بە وێنە و ئەرشیفی کارەکانی هونەرمەند لە خانووی کولتووری هونەرمەند لە گەڕەکی عەرەبی کۆنی شاری هەولێر کرایەوە.

پیشانگاکە کە لەلایەن لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان ڕێکخرابوو و هەریەک لە ئایدن مەعرووف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و هیوا سوعاد، سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندان ئامادەی بوون، پارێزگاری هەولێر، دوای کردنەوەی پیشانگاکە و بەسەرکردنەوەی وێنە و ئەرشیفی کارەکانی هونەرمەند، دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و ڕێکخەرانی کرد.