لە هەولێر ... بارەگاى ڕێکخستنى فەرماندەیی ناوچەی یەکی هێزەکانی پاسەوانی سنوور کرایەوە

لە هەولێر ... بارەگاى ڕێکخستنى فەرماندەیی ناوچەی یەکی هێزەکانی پاسەوانی سنوور کرایەوە

لە هەولێر ...
بارەگاى ڕێکخستنى فەرماندەیی ناوچەی یەکی هێزەکانی پاسەوانی سنوور کرایەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.8.14، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و چیا هەرکی، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی و ئاری نانەکەلی، بەرپرسی لقی16ی پارتی و سەعید سەلیم، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پێشمەرگە و ژمارەیەکى تر لە فەرماندە و ئەفسەر و پلەدارانى هێزەکانى پاسەوانى سنوور، لە هەولێرى پایتەخت بارەگاى ڕێکخستنى فەرماندەیی ناوچەی یەکی هێزەکانی پاسەوانی سنوور کرایەوە.

جێگەى باسە، فەرماندەیی ناوچەی یەکی هێزەکانی پاسەوانی سنوور سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراقە و ئەرکی پاراستنی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانیان لە ئەستۆدایە.