پارێزگاری هەولێر و بەرپرسی لقی16ی پارتی جەختیان لە گەیاندنی خزمەتگوزاریی پێویست بۆ دەورووبەری شاری هەولێر و گوێگرتن لە داخوازییەکانی هاووڵاتییان کردەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 18-8-2024، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە یاوەری مەسعوود کاڕەش جێگری پارێزگار و بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکان، سەردانی لقی16ی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد، لەلایەن ئاری نانەکەلی بەرپرسی لقی 16 و کارکێڕی لق و بەرپرسی لیژنەناوچەکانەوە پێشوازیلێکرا.

لە دیدارێکدا جەخت لە بەردەوامی گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ دەورووبەری شاری هەولێر و ئاسانکاری زیاتری راییکردنی کاروباری هاووڵاتییان و پرسەکانی کەمکردنەوەی ڕۆتین و رێزگرتنی زۆر لە هاووڵاتییان کرایەوە، کە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و خودی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەجددی تاکیدی لەسەر دەکاتەوە.

هەروەها دووپاتی هەماهەنگی بەردەوام و پێکەوەکارکردنی هەردوولا لەپێناو بەرژەوەندیی زیاتری هاووڵاتییان کرایەوە.