لە هەولێر .. پێشبڕکێی Spelling Bee بەڕێوەچوو
لە هەولێر ..
پێشبڕکێی Spelling Bee بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.8.18، بە ئامادەبوونى ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردە و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ڕەگەز ڕەشید بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی پەروەردە و لوقمان سەعید، بەڕێوەبەرى گشتیى پەروەردەى هەولێر و ژمارەیەکى تر لە مامۆستایان و سەرپەرشتیارانى پەروەردەیى، لە ڕێورەسمێکدا لە سەنتەرى ڕۆشنبیرى و کۆمەڵایەتى زانکۆى سەڵاحەدین، دووەمین پێشبڕكێی جیهانیی"سپێلینگ بی کوردستان" Spelling Bee kurdistan 2024، کە تایبەتە بە درکاندنی وشەکانی زمانی ئینگلیزی بۆ ژمارەیەک قوتابیی بنەڕەتی و ناوەندی بەڕێوەچوو.
لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر، وێرای دەستخۆشی لە مامۆستایانى و سەرپەرشتیارانى پێشبڕکێکە، هیواى سەرکەوتنى بۆ قوتابييە بەشداربووەکان خواست.
جێگەى باسە، ئامانج لەم پێشبڕكێیەدا بەزکردنەوەی ئاستی زانستیی و توانا و بەهرەى قوتابییانە لە زمانى ئینگلیزی و، یەکەمەکانی سەر ئاستەکانى ئەم پێشبڕکێیەش خەڵات دەکرێن.