ئه‌ستێره‌یه‌كی دیاری یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد
ئه‌ستێره‌یه‌كی دیاری یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد
به داخ و كه‌سه‌رێكی قووڵه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی ئه‌ستێره‌ی پێشووی دیاری یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر فه‌یزوڵڵا عوسمان ناسراو به (فه‌یزۆ)م پێگه‌یشت و له ناخه‌وه نیگه‌رانی كردم.
فه‌یزووڵڵا عوسمان جگه له‌وه‌ی كوڕی شه‌هیدی نه‌مر شێره ژن (خه‌جه باوه)یه، كه جێپه‌نجه‌ی له رزگاركردنی شاری هه‌ولێر له راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی 1991 هه‌بوو و دژی جه‌وروسته‌م وه‌ستایه‌وه و گیانی خۆی به‌خت كرد، ئه‌ستێره‌یه‌كی دیار و دره‌وشاوه و داینه‌مۆی بزاوتی وه‌رزشی شاری هه‌ولێریش بوو، رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بوو له به‌ده‌ستهێنانی چه‌ندین پاڵه‌وانێتی بۆ شاری هه‌ولێر و ده‌ستێكی باڵاشی هه‌بوو له پێگه‌یاندنی وه‌رزشوانان و یاریزانان.
سه‌ره‌خۆشی له خۆم و ته‌واوی بنه‌ماڵه و دۆستان و وه‌رزشوانانی شاری هه‌ولێر ده‌كه‌م، داواكارم له یه‌زدانی مه‌زن جێگه‌ی خوالێخۆشبوو به‌هه‌شتی پان و به‌رین بێت.
خوات له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره دره‌وشاوه‌كه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر
انا لله وانا الیه را‌جعون
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر