پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە یاریزانى نێودەوڵەتى و پاڵەوانی تایکواندۆی شاری هەولێر كرد
پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە یاریزانى نێودەوڵەتى و پاڵەوانی تایکواندۆی شاری هەولێر كرد
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 2022.8.20، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازی له هێمن مەهدی قادر، یاریزانی نێوده‌وڵه‌تی و پاڵەوانی تایکواندۆی شاری هەولێر كرد.
لە دیدارەکەدا، پارێزگاری هه‌ولێر، بە بۆنەى بە دستهێنانى 2 میدالیای زێر له دواین پاڵه‌وانیه‌تی جیهانی تایكواندۆ له سیئۆلى پایتەختى کۆریای باشوور، ستایشی ده‌ستكه‌وته‌كانی كرد و هیواى سەرکەوتنى زیاتر و بە دەستهێنانى نازناوى گەورەترى بۆ خواست، هەروەها ئەو دەستکەوتى یاریزانى، بە ده‌ستكه‌وتی شارى هه‌ولێر وەسفکرد.
دووپاتیشی كرده‌وه، وەک پارێزگاى هەولێر بە هەموو شێوەیەک پاڵپشت و هاوکارى وەرزشەوانانین بە گشتیى و گوتیشى، "شانازییە بۆ شارەکەمان کە چەندین یاریزانى هاوشێوه‌ی یاریزانی نێوده‌وڵه‌تی هێمن مەهدی قادرى هه‌یه و توانیویانە چەندین دەستکەوت و نازناو لە سەرئاستى تاک و کۆ بۆ هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان بەدەستبهێنن، ڕاشیگەیاند، "ده‌رگای پارێزگاى هەولێر، بۆ هه‌موو به هره‌مه‌ندێك كراوه‌یه و هاوكار ده‌بین له نه‌خشه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانیان"، دواتر له‌لایه‌ن پارێزگاری هه‌ولێره‌وه دیاری رێزلێنان پێشكه‌شی بە یاریزانى ناوبراو كرا.
له به‌رامبه‌ردا هێمن مەهدی قادر، زۆر سوپاسی پارێزگاری هه‌ولێری كرد، كه درێغی نه‌كردووه له هاندان و پاڵپشتی كردنی وەرزش و وەرزشوانان.
جێگەى باسە، هێمن مەهدی قادر، خاوه‌نی پشتێن ڕەشی ( دان 5 ) تایکواندۆ نێودەوڵەتی کوکیوان و پشتێن ڕەشی (دان 6) تایکواندۆ جیدۆکوانە، هەروەها خاوەن بڕوانامەی ماستەری پلە3 ڕاهێنەرایەتی نێودەوڵەتییه و یەکەم کەس بووه لە عێڕاق پلەی ماستەری لە یاری تایکواندۆ لەوڵاتی کۆریای باشوور بەدەست هێناوە، لەساڵی 2017 توانیویه‌تی لەسەر ئاستی جیهان پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت لە بەرامبەر 64 وڵات لە سیئۆلی پایتەختی کۆریاى باشوور، هه‌روه‌ها لە ساڵی 2019 دووبارە بۆته‌وه بە پاڵەوانی جیهان لە بەرامبه‌ر 62 وڵات و هەر له ساڵی 2019 لە پاڵەوانیەتی ئاسیا بووە به پاڵەوانی ئاسیا لە جاکارتای پایتەختی وڵاتی ئەندەنوسیا و لەلایەن ناوەندی تایکواندۆی جیهانى، لەبەرامبەر خزمەتکردنى بە کەلتووری تایکواندۆ لە عێراق و هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان ڕێزلێنانێى پێبەخشراوە.