پارێزگارى هەولێر، ڕێزلێنانى پێشکەش بە ژمارەیەک ئەسپ سوار و خۆبەخش کرد
پارێزگارى هەولێر، ڕێزلێنانى پێشکەش بە ژمارەیەک ئەسپ سوار و خۆبەخش کرد
ئەمڕۆ سێشەممە 2024.8.20، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازى لە ژمارەیەک ئەسپ سوار و خۆبەخش کرد و سوپاس و پێزانین و رێزلێنانى پارێزگاى پێشکەش کردن.
لە دیدارەکەدا، کە ناز جەلال، بەڕێوەبەرى قەیرانەکانى پارێزگاى هەولێر ئامادەى بوو، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە کارەکانیان، هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن، جەختى لەوەشکردەوە ئەوەى لە توانادابێت پشتیوان و هاوکاریان دەبێت، ئومێدیشى خواست بەو روحیەتەى ئێستاوە بەردەوام بن و نمونەیان زۆر بێت، پاشان سوپاس و پێزانین و ڕێزلێنانى پارێزگاى پێشکەش کردن.