چارەسەرکردنی گرفت و کێشەکانی ئاو
چارەسەرکردنی گرفت و کێشەکانی ئاو
لە چوارچێوەی کارەکانی چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی بیرەکان، لەلایەن تیمەکانی هۆبەی چاککردنەوەی بیرەکان لە بەرێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری هەولێر، دەستکرا بە گەورەکردن و گۆرینی پەمپ و ماتۆر و زیادکردنی بۆڕی 2 بیر لە ناحیەی تۆبزاوە و گوندی ئۆمەراوەی گەورە سەر بە قەزای قوشتەپە، هەروەها لێدانی بیرێکی بەدیل لە گوندی كانی گەنی سەر بە ناحیەی کەسنەزان بە قوڵی 540 مەتر، لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر، کە کێشەی ئاوی خواردنەوەی نزیکەی 100 ماڵی گوندەکە چارەسەر دەکات.