پارێزگارى هەولێر: "ئەمساڵ، بەسوود وەرگرتن لەساڵانی ڕابردوو، بە باشترین شێوە پێشوازیی لە زیارەتکاران کراوە"
پارێزگارى هەولێر:
"ئەمساڵ، بەسوود وەرگرتن لەساڵانی ڕابردوو، بە باشترین شێوە پێشوازیی لە زیارەتکاران کراوە"
ئەمشەو سێشەممە 2024.8.20، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە یاوەرى نەسروڵڵا ڕەشنودى، سەرکونسولی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر و د.هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و شاکر حسێن، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران و مو‌سا ئەحمەد، سەرۆکى دەزگاى خێرخوازى بارزانى، بە مەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی شوێنى مانەوەى زیارەتکارانی ئێران بۆ شوێنە پیرۆزەکانی عێراق و چۆنیەتى بەڕێوەچوونى ئامادەکارییەکان و ئامادەباشى تیمەکانى (خزمەتگوزاریى، تەندروستى، بەرگرى شارستانى، ئاسایش و پۆلیس، هاتووچۆ) سەردانى پێشانگاى هەولێرى نێودەوڵەتى کرد، کە تەرخان کراوە بۆ شوێنى مانەوەیان.
لە سەردانەکەدا کە هەریەک لە سه‌رپه‌رشتیاری ده‌روازه‌ی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمه‌ران و بەڕێوەبەرى قەیرانەکانی پارێزگا و بەڕێوەبەرى گواستنەوەی هەولێر ئامادەبوون، پارێزگارى هەولێر دواى بەدواداچوون لە ڕەوشی شوێنى مانەوەى زیارەتکاران و چۆنیەتى بەڕێوەچوونى ئامادەکارییەکان و ئامادەباشى تیمەکان، لە نزیکەوە گفتوگۆی لەگەڵ زیارەتکاران کرد و ئومێدى خواست خوداى گەورە نزا و پاڕانەوەکانیان لێ قبوڵ بکات و بە سەلامەتى بگەڕێنەوە شار و وڵات و زێدى خۆیان.
پاشان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا هاوبەشدا لەگەڵ سەر کونسڵى گشتیی کۆمارى ئیسلامى ئێران لە هەولێر، دەستخۆشى لە تیمەکانى قەیرانەکان و دەزگاى خێرخوازى بارزانى و تەندروستى، پۆلیس، ئاسایش، پۆلیسی هاتووچۆ و فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە و سەرجەم فەرمانگە و دام و دەزگا خزمەتگوزارییەکان و لیژنەى تایبەت بە پێشوازى کردنى زیارەتکاران کرد، کە هاوکار و هۆکارى سەرکەوتنى پڕۆسەکە بوونە و کارەکانیان بەڕێک و پێکى ئەنجامداوە.
ڕاشیگەیاند: " ئەمساڵ بۆ ساڵی سێیەم و بەسوود وەرگرتن لەساڵانی ڕابردوو، بە باشترین شێوە پێشوازیی لە زیارەتکاران کراوە".
گوتیشی: "ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان له پێشوازی و خزمه‌تكردنی زیاره‌تكارانی چله‌ی ئیمام حوسێن، ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتووه و كۆماری ئیسلامی ئێرانیش له‌سه‌ر ئاستی باڵادا ستایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له پێشوازیكردنی زیاره‌تكاران".
ڕاشیگەیاند: "سه‌رۆك بارزانی فه‌رمانی كردووه هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ زیاره‌تكارانی چله‌ی ئیمام حوسێن بكرێت و خزمه‌تگوزارییان پێشكه‌ش بكرێت، هاوكات سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایانسپاردووین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی پێویست بۆ ئه‌م پرسە بكه‌ین".
لەلایەن خۆیەوە، سەر کونسوڵی گشتی کۆمارى ئیسلامى ئێران لە هەولێر، سوپاسی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد له پێشوازیكردنیانی زیاره‌تكارانی، لەنێویاندا ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بارزانی و هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش و پۆلیسی هاتووچۆی هه‌رێمی كوردستان له دابینكردنی ژینگه‌یه‌كی ئه‌رێنی بۆ سه‌ردانیكه‌رانی زیارەتکاران.
هەروەها سوپاسی تایبەتی سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد كه فه‌رمانیان كردووه به پێشكه‌شكردنی هه‌موو ئاسانكاری و خزمه‌تگوزارییه‌ك بۆ زیاره‌تكارانی چله‌ی شه‌هیدبوونی ئیمام حوسێن.
جێگەى باسە، دوا بە دواى لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنامەی نێوان پارێزگارى هەولێر و پارێزگاری ئازاربایجانی ڕۆژئاوا(ورمێ)، کە پیشکەوتن و بەرەپێشچوونێکى زۆری لە جێبەجێکردنى خاڵەکان بەخۆیەوە بینیوەو، یەکێک لە خاڵەکانى هاتنى زیارەتکارانى ئێرانە بۆ شوێنە پیرۆزەکانى عێراق لە ڕێگەى دەروازەى سنوورى نێودەوڵەتى حاجى ئۆمەران - تەمەرچین، ئەم ساڵ کە ساڵی سێیەمە، چەند ڕۆژێکە بە فەرمى پڕۆسەکە دەستى پێکردووە و تاکو ئێستا( 75 هەزار) زیارەتکار بە چەند قۆناغێک گەیشتوونەتە هەولێرى پایتەخت و دواى ماوەیەک مانەوەیان بەڕێکەوتوون بۆ شوێنە پیرۆزەکانی عێراق، لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانیش هەموو ئامادەکاریەک کراوە بۆ پێشوازیکردن لە زیارەتکاران و تاوکو ئێستاش ئامادەکاریەکان زۆر بەباشى و بەبێ کەم و کوڕى و بە باشترین شێوە بەڕێوەدەچێت.