شەقامی 150 مەتری.. دروستکردنی بەرزە پردێکی کۆنکرێتی پەڕینەوەی پیادە

شەقامی 150 مەتری.. دروستکردنی بەرزە پردێکی کۆنکرێتی پەڕینەوەی پیادە

شەقامی 150 مەتری..
دروستکردنی بەرزە پردێکی کۆنکرێتی پەڕینەوەی پیادە

لە پێناو سەلامەتی هاتوچۆی هاوڵاتیان، لە شەقامی سەرەکی خێرای 150 مەتری، کە یەكێكە لە شەقامە گرنگ و ستراتیژییەكانی شاری هەولێر و هاتوچۆیەكی زۆری شوفێرانی بەسەرەوەیە، لە سەر فەرمان و ڕاسپاردەی وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێر، گوژمەی پێویست تەرخانکرا بۆ دروستکردنی بەرزە پردێکی کۆنکرێتی پەڕینەوەی پیادە.

لە ئێستاشدا، دوای دەستنیشانکردنی شوێنی دانانی پردەکە و کێشانی نەخشە و دیزایێکی مودێرن و سەردەمیانە کە تێیدا ڕەچاووی هەموو لایەنێک کراوە، دەست بە جێبەجێکردنی دروستکردنی پردەکە کراوە.