وەزیری کشتوکاڵی ئوردن گەیشتە هەولێر
وەزیری کشتوکاڵی ئوردن گەیشتە هەولێر
شەوی شەممە 2024.8.24، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازیان لە خالد الحنيفات، وەزیری کشتوکاڵی ئوردن کرد.
لە دیدارەکەدا، کە هەریەک لە بریکاری وەزارەت و ڕاوێژکارانی ئامادەی بوون، پارێزگاری هەولێر و وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم، وێڕای بەخێرهێنانی، خۆشحاڵی خۆیان بەسەردانەکەی بەڕێزیان بۆ هەولێری پایتەخت نیشاندا و تەئکیدیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان و ههماههنگی و هاوکاری نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئوردن کردەوە.
لەلایەن خۆیەوە وەزیری کشتوکاڵی ئوردن، سوپاسی پارێزگاری هەولێر و وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەریمی کوردستان کرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی کەلێیکرا و ئامادەیی خۆشی بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەک نیشاندا.