لە سەر بودجەی پارێزگا، دەست بە دروستکردنی پردی ئاوێنەی شار کراوە
لە سەر بودجەی پارێزگا، دەست بە دروستکردنی پردی ئاوێنەی شار کراوە
"پارێزگاری هەولێر پڕۆژەکەی بەسەرکردەوە"
ئەمڕۆ شەممە 2024.9.7، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە یاوەرى قائیمقامى قەزایی بنەسڵاوە و بەرێوەبەرى ئاودێرى هەولێر، بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، پڕۆژەى دروستکردنى پردی 10 چاووەی ئاوێنەی شاری لە سەر کۆڕنیش بەسەرکردەوە، کە بە گوژمەى ( 132 ملیۆن دینار)، لە سەر بودجەى پارێزگاى هەولێر دەست بە دروستکردنى کراوە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر سەرپەرشتى دەکرێت.
دواى ئەوەى لە نزیکەوە لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکانى پڕۆژەکە و کەم و کوڕى کێشە و گرفت و پێداویستیەکانى کۆڵییەوە و پیرۆزبایی لە دانیشتوانى سنوورەکە کرد و دەستخۆشى لە کرێکار و ئەندازیار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە کرد بۆ ئەنجامدانى کارەکانیان.