کردنەوەی پێشانگاى تایبەت بە هەلی کار، لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر
کردنەوەی پێشانگاى تایبەت بە هەلی کار، لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر
ئەمڕۆ سێشەممە 2024.9.10، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان و بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکی هەولێر و ڕاگر و مامۆستایانى کۆلێژ و قوتابیان، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی چارەسەری سروشتیی، پیشانگایەکى تایبەتی هەلی کار بە بواری چارەسەری سروشتی و نەخۆشخانەکان لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر کرایەوە.
دواى کردنەوەى پێشانگاکە و بەسەرکردنەوەى بەشەکانى پارێزگارى هەولێر، دەستخۆشى لە سەرپەرشت و بەشداربووانى پیشانگاکە کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ مامۆستا و قوتابیانى کۆلێژەکە خواست.