لە هەولێر ... یادی لە دایک بوونی فەخری کائینات حەزرەتی ( محمد ) ﷺ، بەرز و پیرۆز ڕاگیرا
لە هەولێر ...
یادی لە دایک بوونی فەخری کائینات حەزرەتی ( محمد ) ﷺ، بەرز و پیرۆز ڕاگیرا
ئەمشەو پێنجشەممە 2024.9.12، بە ئامادەبوونی د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و محەمەد دلشاد، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری تورکمان و نەبەز ئیسماعیل، بەڕێوەبەری ئاوقافی هەولێر و چەند کەسایەتیەکی دیکەی هەولێریی، بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی ( ربیع الأول ) یادی لە دایک بوونی فەخری کائینات حەزرەتی ( محمد ) ﷺ، بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری تورکمان لە ماڵی تورکمان، ڕێورسمی ئاینی خوێندنەوەی مەلوودی پێغەمبەری بۆ ئەو یادە بەرز و پیرۆز و پڕشکۆیە سازکرد.