یادى لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محهمهدولمستهفا (دروودی خوای لەسەر بێت) بەرز ڕاگیرا
ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.9.15، بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی پێشەواى مرۆڤایەتى، فەخری کائینات حەزرەتی محهمهدولمستهفا (درودى خواى لە سەربێت) بە ئامادەبوونی د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و جێگرانی پارێزگار و یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی و قائیمقامی ناوەندی و بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی هەولێر و سەرۆکی شارەوانی و بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر و بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسان و پیاوانی ئاینی و هاوڵاتییانی شاری هەولێر و کاسبکاران، لە مزگەوتەکانی (ساڵح دەباغ، شێخی چۆلی، حاجی نوری بەقال) لە سەنتەری شاری هەولێر ڕێورسمی ئاینی و خوێندنەوەی مەلوودی پێغەمبەر بەڕێوەچوو.
جێگەی باسە، ساڵانە لە هەولێرى پایتەختی هەرێمى کوردستان یادی لەدایکبوونی پێشەواى مرۆڤایەتى و فەخری کائینات حەزرەتی حەزرەتی محهمهدولمستهفا (درودى خواى لە سەربێت) بە رێکخستنی مەولوود و گوتنەوەی سروودە ئایینیەکان و چەند چالاکییەکی دیکە جۆراو جۆر دەکرێتەوە، ئەمرۆش وەک هەموو ساڵێک ژمارەیەکى زۆر لە خەڵکی هەولێر، بەبۆنەی ئەم یادە پیرۆزە بە چالاکی و شێوازی جیاواز خۆشەویستی خۆیان بۆ پێغەمبەری ئیسلام دەربڕی و لە نێو سەنتەرى بازاڕ و شەقام و خانەقا و تەکیە و مزگەوتەکان مەولوود سازکرا و بە گوتنەوەی سروودی ئایینی و دابەشکردنى خواردن و شیرینی یادەکە بەرز و پیرۆز ڕاگیرا.