پارێزگارى هەولێر، پیشانگایەکى شێوەکارى کردەوە
پارێزگارى هەولێر، پیشانگایەکى شێوەکارى کردەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2024.9.16، بەچاودێرى و ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، پیشانگاى شێوەکارى بۆ هونەرمەند د.ئیمان محەمەد کرایەوە، کە لەلایەن سەندیکاى بژاردە و ڕۆشنبیرانى عێراقى لقى نەینەوا ڕێکخرابوو.
لە ڕێورەسمى کردنەوەى پیشانگاکە، کە هەریەک لە ئاریان صلاح الدين، بریکارى وەزارەتى ڕۆشنبیرى و فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و سەردار ئیسماعیل، بەڕێوەبەرى گشتى وەرزش و ژمارەیەکى دیکە لە هونەرمەند و هونەر دۆستان ئامادەى بوون، پارێزگارى هەولێر دواى کردنەوەى پێشانگاکە و بەسەرکردنەوەى بەشەکانى، دەستخۆشى لە هونەرمەند کرد و هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواست.