بەڕێوەبەری ناحیەی بێستانە دەست بەکاربوو
بەڕێوەبەری ناحیەی بێستانە دەست بەکاربوو
دواى فەرمانى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بە هێنانەکایەی ناحیەی بێستانە لە سنوورى پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە 2024.9.17، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە ئامادەبوونى هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانى پارێزگار و ئەکرەم ئەحمەد، یاریدەدەرى پارێزگار و خەسرۆ غازى، بەڕێوەبەرى کاروبارى ناوخۆ، لە دیوانى پارێزگا، لە ڕێورەسمێکدا فەرمانى دەستبەکاربوونی پێشکشەش بە دێدەوان خلیل خاڵانی کرد، وەک بەڕێوەبەری ناحیەی بێستانە.
لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر وێڕاى پیرۆزبایی، هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست لە دەست بەکاربوونى وەک بەڕێوەبەرى ناحییەکە و خزمەتکردنی خەڵکى دەڤەرەکە و گەیاندنی خزمەتگوزاریی پێویست بۆ هاوڵاتیانى ناوچەکە، کە شایستەى هەموو خزمەتێکردنێک، بۆ ئەو مەبەستەش هەموو پاڵپشتى و هاریکارییەکى پارێزگاى هەولێرى بۆ سەرخستنى کارەکانى دووپاتکردەوە.