سەرۆکی حکومەت بەشداری لە پرسەی کچی ئازاد جندیانی دەکات
سەرۆکی حکومەت بەشداری لە پرسەی کچی ئازاد جندیانی دەکات
پاش نیوەڕی ئەمڕۆ سێشەممە 9/17 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان , لە هەولێر، بەشداری لە پرسەی (ئەلند) کچی ئازاد جندیانی کەسایەتیی سیاسی و ڕۆشنبیریی ناسراوی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کرد و هاوخەمی خۆی پێگەیاندن و هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات.
ئازاد جندیانی بە ناوی بنەماڵەکەیەوە، سوپاس و پێزانینی بۆ بەشداری و هاوخەمی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.