بنەسڵاوە.. دەستکرا بە کارەکانى دروستکردن و قیڕتاوکردنى سایدی دووەمی شەقامى سەرەكى ( بازاڕ - سەنتەرى لاوان)

بنەسڵاوە.. دەستکرا بە کارەکانى دروستکردن و قیڕتاوکردنى سایدی دووەمی شەقامى سەرەكى ( بازاڕ - سەنتەرى لاوان)

بنەسڵاوە..
دەستکرا بە کارەکانى دروستکردن و قیڕتاوکردنى سایدی دووەمی شەقامى سەرەكى ( بازاڕ - سەنتەرى لاوان)

پرۆژەى دروستکردن و قیڕتاوکردنى دووسایدى شەقامى سەرەكى ( بازاڕ - سەنتەرى لاوان) له بنەسڵاوە، کە بە گوژمەى (2 ملیار و 536 ملیۆن دینار) لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، دەست بە جێبەجێکردنى کراوە، لە 2024.4.17 قیڕتاوکردنى سایدى یەکەمى شەقامەکە بە کۆتا هات.

لە ئێستاشدا دەست بە چاککردن و تەواوکردنى کارەکانى سایدى دووەمى شەقامەکە کراوە، درێژی شەقامەکە (2,600) مەترە و درێژەى ئاورۆى لولەيیەکەى بە تيرەى جياواز (4,750) مەترە، پڕۆژەکە یەکێكە لە پرۆژە گرنگەکانى چارەسەرکردنى گرفتی هاتووچۆیى هاوڵاتییان لە سەنتەرى قەزایی بنەسڵاوە و بەتەواوبوونى ئاسانكارییەكی زۆر باش پێشکەش بە دانیشتووانی بنەسڵاوە و ناوچەکە بە گشتیى دەکات.