ڕێزلێنان پێشکەش بە نووسەر و فۆلکلۆریست و مامۆستای زانکۆ " د. شوکریە ڕەسوڵ " کرا

ڕێزلێنان پێشکەش بە نووسەر و فۆلکلۆریست و مامۆستای زانکۆ

ڕێزلێنان پێشکەش بە نووسەر و فۆلکلۆریست و مامۆستای زانکۆ " د. شوکریە ڕەسوڵ " کرا

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024.9.19، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و زیرەک کەمال، ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێم و فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە مامۆستایانی زانکۆ و هونەرمەند و ڕۆشنبیران، لە ڕێورەسمێکدا دامەزراوەی کەریمی عەلەکە لە ژێرناونیشانی"شەکراوخان پارێزەری فۆلکلۆر و کەلەپووری کورد" ڕێزلێنان پێشکەش بە نووسەر و فۆلکلۆریست و مامۆستای زانکۆ" د. شوکریە ڕەسوڵ " کرا.

لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر، لە وتارێکدا، مێژوو و کار و بەرهەمەکانی نووسەر و فۆلکلۆریست "د.شوکریە ڕەسوڵ"ی بەرز نرخاند و تیشکی خستە سەر ئەو خزمەتە و ماندوبوون و چالاکییە ئەدەبیی و هونەریی و ڕۆشنبیرى و زانستیانەی پێشکەشی کردووە، گوتیشی: "هەموو ئەو ماندوو بوونەی لە زانکۆ و رێکخراوەکان و چالاکی کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری كه‌ لە ژیانی خۆیدا پێشکەشی کردوون، ماییەی ڕێز و پێزانییە و کار و بەرهەم و ڕەنجی مایەی شانازی هەموو لایەکە".

جێگی باسە، نووسەر و فۆلکلۆریست و مامۆستای زانکۆ ( د .شوکریە ڕەسوڵ ) قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لە سلێمانی تەواو کردووە و لەبەشی کوردی – کۆلێژی ئادابی زانکۆی بەغداد، ساڵی 1977 لە یەکیەتی سۆڤیەتى جاران / مۆسکۆ لە ئەدەب و کەلتووری کوردیدا دکتۆرای وەرگرتووە، دواتر لەساڵى 1977 لە زانکۆی سلێمانی کۆلێزی ئاداب/ بەشی کوردی دامەزراوە و لە خولی دووەمی پەرلەمانی کوردستانیش ئەندامێکی کارا و چالاکی پەرلەمان بووە.