یانەی هەولێر، لە دەسپێکی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق، سەرکەوتنێکیی گەورەی بەدەستهێنا

یانەی هەولێر، لە دەسپێکی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق، سەرکەوتنێکیی گەورەی بەدەستهێنا



ئەمشەو هەینی 2024.9.20، بە ئامادەبوونی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئاری نانەکەلی، بەرپرسی لقی16ی پارتی و وەرزشوان و وەرزشدۆستان و جەماوەرێکی زۆر لە هاندەران، لە نێو یاریگای شەهید فەرەنسۆ هەریری، لە دەستپێکی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یاری نێوان یانەی هەولێر و یانەی دیالە بەڕێوەچوو.

لە یاریەکی بە هێزدا لە نێوان هەردوو یانە، یانەی هەولێر توانی بە 2 گۆڵ بەرامبەر 1 گۆڵ لە یانەی دیالە بباتەوە و سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست بهێنێت.