پیرۆزە لە هەولێر و یانەی هەولێر

پیرۆزە لە هەولێر و یانەی هەولێر


ئەمشەو هەینی، یانەی هەولێر لە نێو یاریگای شەهید فەڕانسۆ هەریری، توانی یەکەمین سەرکەوتنی لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە بەرامبەر یانەی دیالە بەدەستبهێنێ.

وێڕای پیرۆزبایی لە هاندەرانی خۆشەویست و یاریزانان و ڕاهێنەر و دەستەی کارگێڕی و سەرۆکی یانەی هه‌ولێر، بەبۆنەی ئەم سەرکەوتنە گەورەیە، هیوای سەرکەوتن و بەدەستهێنانی دەستکەوتی زیاتریان بۆدەخوازین لە یارییەکانی داهاتوویاندا و ئومێد دەکەین یانەی هەولێر لە ترۆپکی سەرکەوتن و بەدەستهێنانی نازناوی خولەکە ببینین.

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2024.9.20