پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنیانەوە، سەردانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستانی کرد

پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنیانەوە، سەردانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستانی کرد

ئەمڕۆ شەممە 2024.9.21، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی (54) ساڵەی دامەزرانیانەوە، سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستانی کرد و لەلایەن د.عەبدوڵا وەیسی، سەرۆکی یەكێتی زانایان و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی پێشوازیان لێکرا.
لە دیدارەکەدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای پیرۆزبایی لە سەرۆك و ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی و ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی زانایان و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی، ڕۆڵی مەکتەبى تەنفیزى یەكێتیی زانایان و لقى هەولێر و سەرجەم مامۆستایانی ئاینی شارى هەولێرى بەرز نرخاند، کە هەمیشە هاوکار و هەماهەنگی پارێزگای هەولێر بوونه‌.
لەلایەن خۆیەوە، سەرۆکی یەكێتیی زانایان، سوپاسی سەردانەکەی پارێزگاری هەولێری کرد و جەختی لە هاوکاری و هەماهەنگی بەردەوامى پارێزگای هەولێر کردەوە.