نێچیرڤان بارزانی، لەگەڵ مەکتەبی ڕێکخستن و پارێزگاری هەولێر و سەرپەرشتیارى ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەرپرسى لقەکانى پارتى کۆبووهوە
ئهمڕۆ شهممە 2024.9.21، بهڕێز نێچيرڤان بارزانى، جێگرى سهرۆكى پارتى ديموكراتى كوردستان، له مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێرى پارتى، لەگەڵ بەرپرس و هەڤاڵانی مەکتەبى ڕێکخستن و پارێزگاری هەولێر و سەرپەرشتیارى ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەرپرسی لقەکانى پارتى کۆبووهوە.
لە کۆبوونەوەكەدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەنديی پارتی ئامادەی بوون، کاروباری ڕێکخراوەیی و خۆسازدان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو تاوتوێ کران و ڕێنماییی پێویست لە بارەیانەوە خرایەڕوو.
لەوبارەیەشەوە جێگرى سهرۆكى پارتى ديموكراتى كوردستان، جهختى لە گرنگیی هەڵبژاردنی داهاتوو لە سەر بەهێزبوونی پێگە و نوێکردنەوەی شەرعیەتی دامودەزگاکانی هەرێمى كوردستان کردەوە و داواشی کرد هەموو هەوڵێکیان بخەنەگەڕ لە پێناو سەرخستنی پرۆسەکە.