نمایشی شاولین کۆنگ فۆى چینى سازکرا

نمایشی شاولین کۆنگ فۆى چینى سازکرا

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە 2024.9.21، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و فەلاح مستەفا، ڕاوێژکارى سەرۆکى هەرێم و لیو جیون، كونسوڵی گشتیی چین لە هەولێر و ژمارەیەکى تر لە کونسڵ و نێردەى وڵاتان و بەرپرسانى دیکەى وەرزشى و وەرزش دۆستان، لە هۆڵى شەهید سەعد عەبدوڵڵا لە هەولێرى پایتەخت، لە رێورەسمێکدا لە چوارچێوەى یادی دامەزراندنی 75 ساڵەی کۆماری میللی چین، نمایشی شاولین کۆنگ فۆى چینى بە بەشدارى ژماریەک یاریزانان بەرێوەچوو، کە لەلایەن كونسوڵخانەى چین لە هەولێر بە هەماهەنگى ناوەندى وەرزشى کوردستان ڕێکخرابوو.