نێچیرڤان بارزانی، لەگەڵ کاديران و ڕێکخستنەکانی سنووری لقەکانی 2 و 23ى پارتى كۆبووه‌وه
ئه‌مڕۆ شه‌ممە 2024.9.21، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، جێگرى سه‌رۆكى پارتى ديموكراتى كوردستان، لە کۆبونەوەیەکی فراواندا، لەگەڵ هەردوو لقی 2ـی هەولێر و لقی 23ـی قەرەچووغى پارتى و بەرپرسان و کادیرانى ڕێکخستنەکانی پارتی لە سنووری پارێزگاى هەولێر و مەخموور کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، جێگرى سه‌رۆكى پارتى ديموكراتى كوردستان، باسی لەو ئاستەنگ و گرفتانە کرد کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا هاتنەپێش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و تيشكى خسته سەر هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى چاره‌سه‌ركردنيان، تا دواجار توانرا وادەی هەڵبژاردن دیاری بکرێت، هه‌روه‌ها داكۆكى له به‌ڕێوه‌چوونى بانگەشەیەکی ئارام و سەنگینى هه‌ڵبژاردن كرده‌وه.
پاشان، جه‌ختى له گرنگیی هەڵبژاردنی داهاتوو لە سەر بە هێزبوونی پێگە و نوێکردنەوەی شەرعیەتی دامودەزگاکانی هەرێمى كوردستان کردەوە و داواشی کرد کاديرانی پارتی هەموو هەوڵێکیان بۆ سەرخستنی پرۆسەکە تەرخان بکەن.