لە ژێرچاودێری پارێزگاری هەولێر، کتێبێکى مێژوویى ناسێنرا
لە ژێرچاودێری پارێزگاری هەولێر، کتێبێکى مێژوویى ناسێنرا
ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.9.22، لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکى تر لە کەسایەتی و مامۆستایانى زانکۆ و نووسەر و ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنووسان، لە سەنتەرى ڕۆشنبیریی و کۆمەڵایەتی زانکۆی سەڵاحەدین، لە ڕێورەسمێکدا، بەشی مێژووی کۆلێژی ئادابى زانکۆى سڵاحەدین، وەک ناوەندێکی ئەکادیمیی زانستى و لە چوارچێوى لێکۆلینەوەکانیاند لە چەند بابەتێکی جیاجیاى مێژوویى، کتێبێکى مێژووییان ناساند.
لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر وێڕاى پیرۆزبایی لە نووسەرى کتێب، هیواى سەرکەوتن و بەردوامى بۆ خواست و دەست خۆشیشى لە سەرپەرشتیاران و ڕیکخەرانى ڕێورەسمەکە کرد، بۆ ناساندنى کتێبى "مێژووی هۆزی خۆشناو" لە نووسینی "کرێکار عبدولڕەحمان خۆشناو".