بەسەرپەرشتى پارێزگار .. سەبارەت بە بانگەشەى هەڵبژاردن لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا
بەسەرپەرشتى پارێزگار ..
سەبارەت بە بانگەشەى هەڵبژاردن لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا
ئێوارەى ئەمڕۆ 2024.9.22، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، سەبارەت بە داڕشتنى پلان و ئامادەکاریی تایبەت بە بەڕێوەچوونى پرۆسەى بانگەشەى هەڵبژاردنی پەرلەمانى کوردستان لە سنوورى پارێزگاى هەولێر به شێوازێكى شارستانى و سهردهمیانه، لە دیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەک بە ئامادەبوونى جێگرى پارێزگار و بەرپرسى نووسینگەى هەولێرى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان و لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لە بارەى دابینکردنى پێداویستییەکان بۆ سەرکەوتن و باش بەڕێوەچوونى بانگەشەى هەڵبژاردن لە سنوورى پارێزگاى هەولێر کرا و جەخت لە ئامادەباشیی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان و هێزەکانی ناوخۆ و گرتنەبەرى ڕێکاری پێویست کرایەوە بۆ بە جێگەیاندنی ئەرکەکانیان.
لەوبارەیەشەوە، پارێزگارى هەولێر، ئومێدی خواست بەزمینە ڕەخساندن بۆ سەرجەم لایەنەکان لە بانگەشە و پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن و پابەندبوون بە بڕیار و ڕێنماییەکانی کۆمسیۆن، هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو بەڕێوە بچێت، بۆ ئەو مەبەستەش دووپاتى لەسەر هەموو پاڵپشتی و هاریکارییەکى پارێزگاى هەولێر بۆ نووسینگەی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کردەوە.