وەزیرى شارەوانی و پارێزگارى هەولێر، سەردانى قائیمقامیەتى قەزایی قوشتەپەیان کرد

وەزیرى شارەوانی و پارێزگارى هەولێر، سەردانى قائیمقامیەتى قەزایی قوشتەپەیان کرد

ئەمڕۆ دووشەممە 2024.9.23، ساسان عەونی، وەزیرى شارەوانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە یاوەرى سەنگەر کانەبى، بەرپرسى لقی 23ـی قەرەچووغی پارتی و مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و مەریوان هادی، بەڕێوەبەری گشتیى شارەوانییەکانی هەولێر، سەردانى قائیمقامیەتى قەزایی قوشتەپەیان کرد و لە لایەن بژار مەلا خدر، قائیمقام و بەرپرسانى دیکەی قەزاکە پێشوازیان لێکرا.
لە کۆبوونەوه‌یەکدا، دواى ئەوەى باس لە ڕەوشی دەڤەرەکە بە گشتیی و بەڕێوەچوونی ئەرک و کارەکان کرا، تیشک خرایە سەر کەم و کوڕی و پێداویستیەکانى سنوورى قەزاکە و جەخت لە سەر ئەرک و جێبەجێکردنی فەرمان و ڕێنماییەکان بۆ چارەسەرکردنییان کرایەوە.
له‌ ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هەریەک لە وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشیان لە قائیمقام و بەڕێوەبەر و بەرپرسانی ئیداری ناوچەکە کرد، کە خەمخۆرانە لە خزمەتى خەڵکى سنوورەکە ئەرکەکانیان ئەنجامدەدەن.
لە کۆتایشدا، دڵنییایان کردنەوە، ئه‌وه‌ی له‌ توانادابێت و بتوانرێت ئه‌نجام بدرێت بۆ دانیشتوانى سنوورى قەزاکە درێغی لێناکرێت.