وەزیری شارەوانی و پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى قیڕتاوکردنى چەند شەقامێکیان بەسەرکردەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 2024.9.23، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە یاوەرى سەنگەر کانەبى، بەرپرسى لقی 23ـی قەرەچووغی پارتی و مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و بژار مەلا خدر، قەئیمقامی قەزایی شەقڵاوە و مەریوان هادی، بەڕێوەبەری گشتیى شارەوانییەکانی هەولێر، بە مەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، پڕۆژەى قیڕتاوکردنى چەند شەقامێکیان لە کۆمەڵگای کاوە لە سنووری قەزایی قوشتەپە بەسەرکردەوە.
لە بەسەرکردنەوەکەیاندا، گفتوگۆیان لەگەڵ تیمی جێبەجێكاری پڕۆژەكە كرد و ئامادەیی هەر جۆرە هاوكاری و كارئاسانییەكیان دەربڕی لە پێناو جێبەجێكردنی پڕۆژەكە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتییان، وێڕاى دەستخۆشی تەئکیدیان لە تەواکردنی پڕۆژەکە لە ماوەى دیاریکراوى خۆیدا کردەوە.