پیشانگایەکى تایبەت بە ( فرانتس کافکا ) کرایەوە

پیشانگایەکى تایبەت بە ( فرانتس کافکا ) کرایەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 2024.9.23، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە ئامادەبوونى کارێل کۆرتانێک، کونسوڵی گشتی چیک لە هەولێر و فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەرى گشتیی ڕۆشنبیرى وهونەرى هەولێر و ژمارەیەکى تر لە هونەرمەند وهونەردۆستان و نووسەر و ڕۆژنامەنووسان، لە گەلەرى میدیاى شارى هەولێر، پیشانگایەکى تایبەتى گرافیکى تایبەتى بە ژیان وکارو بەرهەمى ڕۆماننووس و کورتەچیرۆکنووسی چیکی ( فرانتس کافکا ) کردەوە، کەلەلایەن کونسڵخانەى وڵاتى چیک لە هەولێر ڕێکخرابوو.
دواى کردنەوەى پیشانگاکە و بەسەر کردنەوەى تابلۆکانى، پارێزگارى هەولێر دەستخۆشى لە ئامادەکارانى پیشانگاکە کرد و جەختى لە پەرەپێدانى پەیوەندییە کەلتوورى و فەرهەنگیی و هونەریەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتى چیک کردەوە.