ناساندنى دوو کتێب .. ( مەسرور بارزانى، سەرۆکى کابینەى خۆڕاگرى و بەرەنگاربوونەوەى قەیرانەکان ) و ( کۆمەڵە وتار و هەڵوێست و بەرگرى پێشمەرگە )
ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە 2024.9.23، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و مامۆستایان زانکۆ و نووسەر و ڕۆژنامە نووسان، لە ڕێورەسمێکدا لە هۆڵى بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی، هەردوو کتێبى ( مەسرور بارزانى، سەرۆکى کابینەى خۆڕاگرى و بەرەنگاربوونەوەى قەیرانەکان ) و ( کۆمەڵە وتار و هەڵوێست و بەرگرى پێشمەرگە ) لە نووسینى دڵشاد مەولوود ئەحمەد، ناسێنرا.
لە ڕێو رەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى پیرۆزبایی و دەستخۆشى لە نووسەرى کتێب و هەوڵ و ماندووبوونی ، هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواست.