هەولێر... ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی زانکۆی تیشك
هەولێر...
ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی زانکۆی تیشك
دووشەممە 2024.9.23، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەشداربوو لە رێوڕەسمی ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی زانکۆی تیشک بۆ ساڵی خوێندنی 2023 - 2024.
لە ڕێورەسمەکەدا، کە ژمارەیەک لە بەرپرسان و سەرۆکی زانکۆ و ڕاگری کۆلێژەکان و مامۆستایان و کەس و کاری قوتابیان ئامادەیی بوون، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى پیرۆزبایی لە قوتابیان و خانەوادەكانیان، ئومێدى خواست چۆن لەو كاتەی كە قوتابی بوونە بە بەردەوامی هەوڵی بەدەستهێنانی زانست و زانیاریان داوە، دوای دەرچوونیان و لە بواری پراكتیكیدا بە هەمانشێوە هەموو توانا هزری و مەعریفیەكانیان بخەنە گەڕ لە پێناو خزمەتکردنی نیشتیمان.