بە گوژمەى زیاتر لە( 2 ملیار دینار ).. دەستکراوە بە دروستکردنی ئاوەرۆی لوولەی گەڕەكی ژین - باغەمرە
بە گوژمەى زیاتر لە( 2 ملیار دینار )..
دەستکراوە بە دروستکردنی ئاوەرۆی لوولەی گەڕەكی ژین - باغەمرە
لە چوارچێوەی كارنامەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی زیاتر خزمەتکردنی هەوڵاتیان و كەمكردنەوەی كاریگەریەكانی لافاو، بەگوژمەى ( 2 ملیار و 422 ملیۆن و 314 هەزار دینار ) بەشیوەى بەڵێندەرایەتى و بەسەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتی ئاوەڕۆی هەولێر، دەستكراوە بە پڕۆژەی دروستکردنی ئاوەرۆی لوولەی (گەڕەكی ژین - باغەمرە ئەفەندی) بەدرێژای 3 كیلۆمەتر لە ناحیەی دارەتوو.
پڕۆژەكە لە ئێستادا 85%ى کارەکانى بەکۆتاهاتووە و بە تەواوبوونی كاریگەری زۆرى دەبێت لە كەمكردنەوەی مەترسیەكانی لافاو.