بە گوژمەی زیاتر لە ( 1 ملیار دینار ) بەردى بناغەى دروستکردنى 4 قوتابخانەى 6 پۆلى لە گوندەکانى ( گڕاو، سێوەكه، سێكانی، خەتێ) دانرا

بە گوژمەی زیاتر لە ( 1 ملیار دینار ) بەردى بناغەى دروستکردنى 4 قوتابخانەى 6 پۆلى لە گوندەکانى ( گڕاو، سێوەكه، سێكانی، خەتێ) دانرا

ئەمڕۆ سێشەممە 2024.9.24، لە چوارچێوەی گەیاندنى پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و دەستى ئاوەدانی لە سنوورى پارێزگای هەولێر، لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بە ئامادەبوونى ڕزگار ئەنوەر، بەرپرسى لقى24ى سەفینى پارتى و مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و حامد ئیسماعیل، قائیمقامى قەزایی پیرمام و مەریوان هادى، بەڕێوەبەرى گشتیى شارەوانییەکانى هەولێر و لوقمان سەعید، بەڕێوەبەرى گشتیى پەروەردەى هەولێر و ژمارەیەکى تر لە بەرپرسانى حزبى و حکومى ناوچەکە، لە ڕێوڕەسمێک بە گوژمەى ( 1 ملیار و 318 ملیۆن و 413 هەزار دینار) بەردى بناغەى پڕۆژەى دروستکردنى 4 قوتابخانەى 6 پۆلى لە گوندەکانى ( گڕاو، سێوەكه، سێكانی، خەتێ) لە سنوورى قەزایی پیرمام دانرا.
لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر لە بارەى دروستکردنى قوتابخانەکان وێڕاى پیرۆزبای لە خەڵک و دانیشتوانى هەر چوار گوند، ئاماژەى بەوەدا کە دروستکردنى ئەم قوتابخانانە لەو ناوچه‌یه‌دا که‌ شایستە و شایەنى ئەوەن خزمەتى زیاتریان پێشکەش بکرێت، هەنگاوێکى ترى حکومەتى هەرێمى کوردستانە بە ئاڕاستەى پەرەپێدانى زیاتر بەکەرتى پەروردە و فێرکردن لە هەرێمى کوردستان، هیوادارین بەگوێرەى ئەو پلانەى کە دارێژراوە پڕۆژەکان لە ماوەى دیاریکراوى خۆیاندا بەکۆتا بێت."
گەتیشى، "لە ماوەى ڕابردوو لەسەر فەرمان وڕاسپاردەى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و لە چوارچێوەى گرنگیدانى کابینەی نۆیەمى حکومەتى هەرێم بە کەرتى پەروەردە و فێرکردن، چەندین قوتابخانە لە سنوورى پارێزگاى هەولێر نۆژەنکراوەتەوە و دروستکراون، بۆ ئەمساڵی خوێندنیش لە بەرنامەدایە چەند قوتابخانەى تر لە سنوورى پارێزگاى هەولێر دروستبکرێت".
تەئکیدیشى لەوە کردەوە کە سنوورى قەزایی پیرمام بەشێکی گرینگی پارێزگاى هەولێر و هەرچی لە توانادابێت بۆ ئاوەدانکردنەوەی و پشتیوانیکردنى لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان بۆ هاوڵاتییان درێغی لێ ناکرێت.