لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق گەیشتە هەولێر
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق گەیشتە هەولێر
ئەمشەو سێشەممە 2024.9.24، كەمال محەمد ساڵح، وەزیری كارەبا و د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم لە بەغدا، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازیان لە شاندێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کرد، کە پێکهاتبوو لە سەرۆکی لیژنە و ژمارەیەكی دیکە لە پەرلەمانتار و ئەندامانی لیژنە و ڕاوێژکارانی.
بڕیارە شاندی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بارەی پرسی مووچەی فەرمانبەران و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان كۆببنەوە و تێیدا تاوتوێی ڕێگە چارەسەرییەکانی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی كوردستان بکەن.