پارێزگارى هەولێر، سەردانى قشڵەی کۆیە و ئارامگەى دڵداری شاعیرى کرد

پارێزگارى هەولێر، سەردانى قشڵەی کۆیە و ئارامگەى دڵداری شاعیرى کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.9.25، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە قەزایی کۆیە بەیاوەرى ئاریان صلاح الدين، بریکارى وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لوقمان سەعید، بەڕێوەبەرى گشتیى پەروەردەى هەولێر و وشیار مەرجان، بەڕێوەبەرى چالاکى قوتابخانەکان، سەردانى سەردانى قشڵەی کۆیە و ئارامگەى دڵداری شاعیرى کرد.
قشڵەی کۆیە، یان قەڵای کۆیە، سەرای کۆیە، شوێنەوارێکی مێژوویییە گرنگە و کەوتۆتە قەزای کۆیە لە سنوورى پارێزگای ھەولێر، مێژووی شوێنەوارەکە ڕوون نییە، دەگوترێت لە سەردەمی ئاشوورییەکان لەسەر دەستى میر محەممەد، میری سۆران دروست کراوە، دواتریش لەلایەن عوسمانییەکان وەک قەڵایەکی سەربازیی بەکارھاتووە، ھەر لەوکاتەوەش وشەی قشڵە کە وشەیەکی تورکییە خراوەتە پێشگری ناوەکەی، لە ئێستاشدا دواى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى وه‌ك شوێنەوارێکى مێژووى بۆتە شوێنێکى گه‌شتیارى و هاوڵاتییان و گەشتیاران سەردانى دەکەن.
هەروەها بەبۆنەى ساڵڕۆژى ڕیفراندۆمى سەربەخۆیی کوردستان، سەردانى ئارامگەى دڵدارى شاعیرى کرد، کە پارێزەر و چالاکوانێکی سیاسیی کورد و شاعیرێکى گەورەى کوردستان بووە و بەناوبانگترین شیعری "ئەی ڕەقیبە" کە لە تەمەنی 28 ساڵیدا و 2 ساڵ پێش مردنی، کراوەتە سروودی نیشتمانیی کۆماری مەھاباد و تا ئێستاش بە فەرمى بۆتە سروودی نیشتمانی هەرێمى کوردستان.