پارێزگارى هەولێر، سەردانى لیژنەى ناوچەى کۆیەى پارتى کرد
ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.9.25، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە قەزایی کۆیە سەردانى لیژنەى ناوچەى کۆیەى پارتى دیموکراتى کوردستانى کرد و لەلایەن بەرپرس و کارگێر و ئەندامانى ناوچە پێشوزازیى لێکرا.
لە دیدارێکدا، کە هەریەک لە ئاریان صلاح الدين، بریکارى وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لوقمان سەعید، بەڕێوەبەرى گشتیى پەروەردەى هەولێر و وشیار مەرجان، بەڕێوەبەرى چالاکى قوتابخانەکان ئامادەى بوون، تیشک خرایە سەر زیاتر خزمەتکردنی هاوڵاتیانی سنوورى شاری کۆیە، لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر دووپاتى لەسەر هەموو هەمانگى وهاوکارییەک کردەوە.